ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی به‌نده‌ری “شیرینۆ” به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ڕژیم له كه‌نگان، خوازیاری درووستكردنی مه‌دره‌سه‌ی مامناوه‌ندی له‌م ناوچه‌یه بوون.
ناڕازییان كه زۆربه‌یان ماسیگیرن له‌م باره‌وه ڕایانگه‌یاندووه، خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌بیرستانیان نییه و منداڵه‌كانیان به ناچار بۆ درێژه‌ی خوێندن ده‌چن بۆ شاری “سیراف” یان ئاوایی “په‌ره‌ك”. شایانی باسه، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه به ناوه‌ڕۆكی “ئێمه مه‌دره‌سه‌مان ده‌وێت”، خوازیاری پێڕگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به‌م ناوچه بێبه‌شه بوون.