“له‌یلا حسێن زاده” چالاكی سنفی و خوێندكاری زانكۆی تاران كه ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ له‌مه‌و پێش له شاری شیراز له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو بۆ به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی ژنان له زیندانی “عادڵ ئابادی” شیراز گوازراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له دوایین په‌یوه‌ندیی تهلهفوونی كه ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته له‌مه‌و پێش له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌یبووه ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئه‌وین گوازراوه‌ته‌وه و له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانی ئه‌و زیندانه ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ناوبراو تووشی نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نه و به پێی نووسراوه‌ی پزیشكی به مانه‌وه‌ی له زیندان زیاتر باری ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه تێكده‌چێت.