ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هه‌واڵی كۆژرانی “حه‌سه‌ن ئیرلوو” باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له “سه‌نعا”ی پایته‌ختی یه‌مه‌ن له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای سپای پاسداران پشتڕاست كرایه‌وه.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌واڵی كۆژرانی “حه‌سه‌ن ئیرلوو” له شاری “سه‌نعا”ی یه‌مه‌ن كه ئێستا له ژێر كونتڕۆڵی حووسیهكانه بڵاو كرابوو به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم سه‌ره‌تا ڕه‌تیان كرده‌وه و دواتر ڕیانگه‌یاند كه گوایه به هۆی كۆڕۆناوه گیانی له ده‌ست داوه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه زۆربه‌ی ده‌زگا هواڵنێرییهكان ڕایانگه‌یاندبوو كه ئه‌و باڵیۆزه‌ی كۆماری ئیسلامی له هێرشه‌كانی “هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی” بۆ سه‌ر بنكه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی سپای پاسداران له فڕۆكه‌خانه‌ی “سه‌نعا” كۆژراوه.