ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “فوولادی یاسووج” له به‌رانبه‌ر بینای ئۆستانداری كه‌هگیلویه و بویرئه‌حمه‌د له شاری یاسووج كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هۆی نه‌بوونی به‌رق له كارخانه‌ی “فوولاد بویر سه‌نعه‌تی یاسووج” كار له‌و كارخانه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ڕاوه‌ستاوه و لانیكه‌م ٢٢٦ كرێكاری ئه‌و كارخانه‌یه بێكار كراون. كارمه‌ندانی ئیداره‌ی به‌رقی یاسووج به‌هۆی قه‌رزی ٣ میلیارد تمه‌نی ئه‌و كارخانه‌یه، پێدانی به‌رق به‌و كارخانه‌یان ڕاگرتووه و به‌و هۆیه‌وه كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه بۆ جاری دووهه‌م و به‌هۆی كه‌ڵه‌كه بوونی قه‌رز بێكار كراون.
