له دوای دۆزینه‌وه‌ی مه‌عده‌نێكی به‌ردی ئاسن له گوندی “هه‌میجان”ی سه‌ر به شاری بهبه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد.
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه له ناڕه‌زایه‌تی به تێكدانی ژینگه و گۆڕینی ڕێڕه‌وی ئاوی ژێر زه‌وی و كانی ئاوه‌كان، تێكدانی كار و باری كه‌شاوه‌رزی و ئاژه‌ڵداری له‌و ناوچه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه برد. شایانی باسه گوندی “هه‌میجان”ی سه‌ر به شاری بهبه‌هان به جوانترین ناوچه‌ی گه‌شتیاری ئه‌و ناوچه‌یه داده‌نرێت و دانیشتووانی ئه‌و گوندانه ترسیان لێ نیشتووه ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌عده‌نه بكه‌وێته كار ژینگه ئه‌و ناوچه‌یه به‌ته‌واوه‌تی تێك بدات.
