به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی مێهر، عه‌لیڕه‌زا زالی، له كۆبوونه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌ی ئاكامی گه‌ڵاڵه‌ی به‌هێزكردنی توانای ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیی په‌رستاران ڕایگه‌یاند: “له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ڕێژه‌ی دهروونپهرێشی له ئێران ڕه‌وتێكی ڕوو له زیادبوونی هه‌بووه، به‌جۆرێك كه ئاماری ٢٠ له‌سه‌دیی ساڵی ١٣٨٠ له ئێستادا ١٢ له‌سه‌دی پێ زیاد بووه”. ناوبراو ده‌ڵێت: “ئۆستانی تاران له‌په‌نا ئۆستانی بووشێهره‌وه به‌رزترین ئاستی ده‌روونپه‌رێشیی له‌ناو ئۆستانه‌كانی دیكه‌دا هه‌یه”.
ئامار و زانیارییه بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ند و ده‌زگاكانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامی، سه‌ره‌ڕای سانسۆڕێكی یه‌كجار به‌رین كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، گه‌لێك حه‌قیقه‌تی حاشاهه‌ڵنه‌گر له جهحهنهمێك كه كۆماری ئیسلامی بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێرانی خوڵقاندووه، نیشان ده‌ده‌ن.
به پێی ئاماره حكوومه‌تییه‌كان جه‌معییه‌تی ئێران له ساڵی ١٤٠٠دا گه‌یشتووه‌ته ٨٥ ملیۆن كه‌س.
به پێی هه‌ر ئه‌م ئامارانه، ٥٠ ملیۆن كه‌س له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. چوار و نیو ملیۆن كه‌س گیرۆده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانن. نزیكه‌ی ٢٨ ملیۆن كه‌س له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ده‌روونی به‌ره‌وڕوون و یان تووشی خه‌مۆكی بوون. یازده ملیۆن كه‌س سیگارین. ساڵانه به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند بیست هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ ده‌كوژرێن. پێنج ملیۆن كه‌س له هاووڵاتییانی ئێران ناچار بوون كۆچ بكه‌ن. پتر له ١٠ ملیۆن په‌روه‌نده‌ی چاوه‌ڕێی به‌دواداچوون له ده‌زگای قهزاییدا بوونی هه‌یه. زیاتر له ٦٠٠ هه‌زار كه‌س له كاری له‌شفرۆشی دان و سه‌دان هه‌زار كه‌س خه‌ریكی ته‌جاره‌تی سیغهن. پتر له سه‌د هه‌زار به‌ندكراوی ئاسایی و ژماره‌یه‌كی نامه‌علووم به‌ندكراوی سیاسی له زیندانه‌كان دان. ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئسیلامی، به‌له‌به‌رچاوگرتنی جه‌معییه‌ته‌كه‌ی، باڵاترین ڕێژه‌ی ئێعدامی له‌ئاستی جیهاندا به‌خۆی ته‌رخان كردووه. نیو ملیۆن كوژراو و بریندار له شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی ئێران و عێراق، هه‌زینه‌ی خه‌ڵكی ئێران له‌م شه‌ڕه كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌دا بوو. ٤٢ ساڵ شه‌ڕ و میلیتاریزمی ڕژیم دژبه خه‌ڵكی كوردستان و جه‌نایاتێك كه خوڵقاندوویه‌تی هاوكات له‌گه‌ڵ پێشێلكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك، به‌شێك له كارنامه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نگریسه‌یه. ٨ ملیۆن بێكار، ملیۆنان كرێكار كه ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییان نییه و حه‌قده‌ستی ٥ به‌رابه‌ر ژێر هێڵی هه‌ژارییان له‌سه‌ری وه‌ختدا پێ‌نادرێت. ملیۆنان موعه‌لیم و ملیۆنان خانه‌نشینكراو ڕۆژانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن تا مووچه‌ی مه‌مره و مه‌ژیی خۆیان وه‌ربگرن. هه‌زاران زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێ تاوانی گه‌نده‌ڵی بێنسووری كارگێڕانی ڕژیم بده‌ن. گوشار بۆسه‌ر هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران، ١٣٠ هه‌زار مه‌رگ به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا له ئاكامی بێ لیاقه‌تیی كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت. پله‌ی یه‌كه‌می ڕفاندن و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات. پله‌ی یه‌كه‌می ئێعدام له ئاستی جیهان، گه‌نده‌ڵی ماڵیی نجوومی و گه‌لێك نموونه‌ی دیكه، ئه‌م لیسته هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
ئاماری واقعی یه‌كجار زیاتر له ئاماره حكوومهتییهكانه. به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاماری حكوومه‌تیش بكرێته پێوه‌ری قه‌زاوه‌ت كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕژیم، ده‌رده‌كه‌وێ ده‌سه‌ڵاتێك كه قه‌رار بوو به‌هه‌شتی خه‌یاڵیی دواڕۆژی خه‌ڵك دابین بكات، جهحهنهمێكی ڕاسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر عه‌رز بۆ زۆربه‌ی دانیشووانی ئێران خوڵقاندووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی، جه‌معییه‌تی ٣٠٠ هه‌زاریی ئاخونده گه‌نده‌ڵ و مفتهخۆرهكان، فه‌رمانده جه‌نایه‌تكاره‌كانی هێزه نیزامییه‌كان، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی و باقیی مۆره‌كانی حكوومه‌ت له‌ڕێگه‌ی تاڵانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك، سه‌رمایه‌ی خه‌یاڵییان بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان وه‌سه‌ریه‌ك ناوه و بۆشایی نێوان جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و داروده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتدار، هیچكات ئه‌وه‌نده قووڵ و به‌رین نه‌بووه.
ئاماره‌كان به‌ڕوونی پێمان ده‌ڵێن كه بۆچی ده‌بێ ئه‌م نیزامه پرتووكاو و كۆنه‌په‌رسته بخرێته زبڵدانی مێژووه‌وه و نیزامێكی سیاسی دابمه‌زرێت كه بتوانێ خۆشبژێوی، ئازادی و به‌رابه‌ری، ئاشتی و ئاسایش، ڕێزگرتن له مافی ئینسان و سڵامه‌تی بۆ جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه و سته‌ملێكراو دابین و زه‌مانه‌ت بكات.