كرێكارانی كارخانه‌ی “نه‌خی شۆماڵ” ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به داخرانی ئه‌و ناوه‌نده و بێكار كردنی كرێكاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسانی ڕژیم به داواكارییه‌كانیان بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كارخانه‌ی “نه‌خی شۆماڵ” به دوای ٤٠ ساڵ چالاكی داخرا و ته‌واوی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده له‌كار بێكار كران. به وته‌ی كرێكارانی ئه‌و كارخانه‌یه، له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌های زه‌ویه‌كانی ئه‌و ناوچه، خاوه‌نكار بڕیاری دا گۆڕانكاری له كاربه‌ری ئه‌و زه‌ویه بكات. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ده‌ستی داوه‌ته شارهكسازی بۆ فرۆشتنی سه‌دان یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه خاوه‌نكار پێشتر هۆكاری داخرانی ئه‌و كارخانه‌یه‌ی بۆ نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی، قه‌رزداربوون و كۆن بوونی ئامیره‌كانی به‌رهه‌مهێنان ڕاگه‌یاندبوو.
