به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ناوچه‌ی ١٩ی شاره‌داری تاران، ٣٧ كوره‌خانه‌ی ئاجۆرپه‌زی بوونیان هه‌یه كه ماوه‌یه‌كی زۆره داخراون و بوونه‌ته شوێنی نیشته‌جێ بوونی خه‌ڵكانی هه‌ژار و بێده‌رتانی ئه‌و شاره و له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كرێماڵ و له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، هه‌روه‌ها دابه‌زینی ئاستی توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیان، مه‌عیشه‌تی بۆ جه‌ماوه‌رێكی زۆر له خه‌ڵك سه‌خت و دژوار كردووه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه دانیشتووانی ناوچه‌كانی “نیعمه‌ت ئاباد”، “ده‌وڵه‌تخاه” و “ئیسماعیل ئاباد”ی سه‌ر به شاری تاران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوویان له كوره‌خانه‌كان كردووه. به پێی زانیارییه‌كان زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و كوره‌خانانه په‌نابه‌رانی ئه‌فغان و ده‌ست فرۆشان و چینی كرێكارن و منداڵه‌كانیان له هه‌ر جۆره ئیمكاناتێكی خوێندن، بێهداشت و ده‌رمان بێ‌ب
