سبه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی دێسامبر به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤه. ٧٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له وه‌ها ڕۆژێكدا “جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ” وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی جیهانی گرینگ، له لایه‌ن “ئه‌نجومه‌نی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان” په‌سند كرا.
ڕسته‌ی “مافی مرۆڤ” پێشتریش بۆ خه‌ڵكی جیهان ناسرابوو، به‌ڵام بیری ئه‌وه‌یكه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بگونجێندرێ و له لایه‌ن ناوه‌ندێكی جیهانییه‌وه په‌سه‌ند بكرێت، پاش شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م هاته ئاراوه. ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه به ٤٨ ده‌نگی ڕازی و ٨ ده‌نگی سپی له لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌و كاتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سند كرا. ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی وڵاته‌كان ناوه‌رۆكی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤیان به‌ڕه‌سمی ناسیوه و ته‌نانه‌ت له یاسا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خۆشیاندا گونجاندوویانه، به‌ڵام به‌رده‌وام له زۆربه‌ی وڵاته‌كان ئه‌م مافه پێشێل ده‌كرێت. له‌م پێوه‌نده‌دا، كۆماری ئیسلامی بۆ پێشێل كردنی مافی مرۆڤ له ئاستی جیهانیدا ڕێكۆردی لێداوه. به پێی ئه‌و به‌ڵگه و بڕیارنامانه‌ی كه هه‌موو ساڵێك له بوار پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه، كۆماری ئیسلامی یه‌كێك له پێشێلكه‌رانی سیستماتیك و سه‌ره‌كیی ئه‌م مافه به ئه‌ژمار دێت. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه ئێران خۆی یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤی واژۆ كردووه. له ڕاستیدا، پانتا و به‌رینایی جه‌نایاتێك كه له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا كۆماری ئیسلامی دژبه خه‌ڵكی ئێران ئه‌نجامی داوه زۆر زیاتر له‌وه‌یه كه له شورای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی لێده‌كرێت. له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێران، گه‌لێك ئینسانی ئازاده و شه‌ریف له‌به‌ر بیروباوه‌ڕیان له سیاچاڵهكاندا به‌ندكراون و له كه‌مترین مافی ئینسانی بێبه‌رین و به‌رده‌وام له‌ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ دان. ئه‌شكه‌نجه له‌ناو زیندانه‌كان و شهللاق لێدان و ئێعدام له‌به‌رچاوی خه‌ڵك بووه‌ته بابه‌تێكی ئاسایی و ڕۆژانه‌ی ئه‌م ڕژیمه و ته‌نانه‌ت له‌ژێرناوی “حه‌دی شه‌رعی و ته‌عزیر” به‌ڕه‌سمی له‌ناو یاسای سزادانی كۆماری ئیسلامی‌دا گونجێندراون. هه‌ر ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ڵسووراوانی كرێكاری، داكۆكیكارانی مافی ژن و چالاكانی ژینگه‌پارێز له‌ناو زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌دیل گیراون و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. كۆماری ئیسلامی به‌نیسبه‌ت جه‌معییه‌ته‌كه‌ی به‌رزترین پله‌ی ئێعدامی به‌خۆی ته‌رخان كردووه و ڕژیمێكه كه منداڵانی كه‌متر له ١٨ ساڵیش له‌دار ده‌دات. له‌م وڵاته‌دا سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زی و ئایینی به یاسا ڕه‌سمییه‌تی پێدراوه.
ئه‌گه‌رچی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ وڵامده‌ره‌وه‌ی قه‌یرانی قووڵی كۆمه‌ڵایه‌تی نییه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ناوهرۆكهشی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خه‌باتی بێ پسانه‌وه كرێكاران و ئازادیخوازانی جیهانه. هه‌ر هه‌نگاوێكی پاشه‌كشه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له به‌رامبه‌ر مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی گونجێندراو له‌م جاڕنامه‌یه‌دا، به خه‌بات و فیداكاریی به‌رده‌وام هاتووه‌ته دی و سه‌رمایه‌داریی جیهانی سه‌ره‌نجام ناچار بووه به هاوئاهه‌نگ كردنی ئه‌و خواستانه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی، له مێژوودا به‌ناوی خۆی تۆماری بكات.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م جاڕنامه‌یه بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ناباته ژێر پرسیاره‌وه و ڕێز له چه‌وسانه‌وه‌ی ئینسان به‌ده‌ستی ئینسان ده‌گرێت، به‌ڵام ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌م ئاسته‌شدا هێستا له پێشكه‌وتووترین وڵاتانی جیهان به‌ته‌واوی به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه و پێویستی به خه‌باتێكی به‌رده‌وامه. هێستاش له زۆربه‌ی وڵاته‌كان، به‌ئاشكرا سه‌ره‌تاییترین مافی ئینسانه‌كان كه مافی ژیانه، پێشێل ده‌كرێت. پێشێلكردنی مافی ئینسانه‌كان له چوارچێوه‌ی قاتی و برسییه‌تی و نه‌خۆشیی په‌ره‌ستێن و بازرگانیی سێكس و قاچاغی مادده‌ی هۆشبه‌ر، ته‌نانه‌ت له جاڕنامهیی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤیش‌دا ئاماژه‌یه‌كی پێنه‌كراوه.
هه‌ر تاكێك پێویسته بۆ دابین كردنی سڵامه‌تی و ئاسایشی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له خۆراك، پۆشاك، ماڵ و چاوه‌دێری پزیشكی و خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هره‌مه‌ند بێت. پێوسته هه‌موو كه‌سێك له كاتی بێكاری، نه‌خۆشی، كه‌م ئه‌ندامبوون، جودایی و پێری به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌هره‌مه‌ند بێت.
هێچ ده‌سه‌ڵاتێك یان كه‌سێك بۆی نییه ئینسانه‌كان به‌خاتری ڕه‌نگ، نه‌ته‌وه، ڕه‌گه‌ز، ته‌مه‌ن، بیروباوه‌ڕ، مه‌یل و بژارده‌كانی له مافه سه‌ره‌تاییه‌كان بێبه‌ری بكات. ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕێكخراو و به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئینسانه‌كانه و نابێ به هیچ بیانوویه‌ك سنووردار بكرێت. نابێ هیچ كه‌سێك ئه‌شكه‌نجه بدرێت یان بكه‌وێته ژێر سزا و هه‌ڵسووكه‌وتی زاڵمانه و دژه ئینسانی. كه‌سانی تۆمه‌تبار، نابێ به تاوانبار بناسرێن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه له موحاكمهیهكی عه‌له‌نیدا كه به‌ته‌واو مانا توانیبێتیان له‌خۆیان دیفاع بكه‌ن، تاوانبار كرابن.
پێوه‌ری پاراستن و ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا پێویسته به‌پێی یه‌كسانی ئینسانه‌كان و به‌هره‌مه‌ندبوونیان له سه‌مه‌ری ئینسانیی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌رئاورد بكرێ. كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری به‌پێی جه‌وهه‌ر و ماهییه‌ته‌كه‌ی، كه له‌سه‌ر جیاوازیی چینایه‌تی دامه‌زراوه، ناتوانێ داكۆكیكاری ڕاسته‌قینه‌ی مافی مرۆڤ بێت. مافی مرۆڤ ته‌نیا كاتێك به‌ته‌واوی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت كه جیاوازی چینایه‌تی له‌ناوچووبێت و ئینسانه‌كان ئه‌و ئیمكانه‌یان بۆ خوڵقابێت كه له ئاسایشی ته‌واودا، به یه‌كسانی بژین.
دیاره ئه‌وه‌ش له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه بناغه‌كه‌ی له‌سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسان به‌ده‌ستی ئینسان دامه‌زراوه و ئامانجی به‌رهه‌مهێنان نه‌ك دابین كردنی پێداویستیی ئینسانه‌كان، به‌ڵكوو قازانجی زیاتره، وه‌دی نایه. ته‌نیا كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ی هه‌بێت، كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستیه. بۆ دامه‌زراندنی وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌ك كه تێیدا مافی ڕاسته‌قینه‌ی ئینسانه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، پێویسته به‌رده‌وام خه‌بات درێژه‌ی بێت. به‌ڵام تا ئه‌وكات كه كۆمه‌ڵگای ئینسانی به‌ته‌واوی له سه‌رمایه‌داری ڕزگاری ده‌بێت، له‌به‌رچاوگرتنی مافی سه‌ره‌تایی ئینسان كه به‌شێكی له جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ دایه، پێویسته به‌ڕه‌سمی بناسرێت و به‌كرده‌وه ده‌ربێت. نابێ ڕێگه بدرێت هیچ ده‌وڵه‌ت و ناوه‌ندێك پێشێلكردنی مافی سه‌ره‌تایی و جیهانی ئینسانه‌كان، له‌ژێر هیچ ناوێك‌دا پاساو بكات.