كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی پترۆشیمی “فارابی” سه‌ر به ئۆستانی خووزستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان له به‌رانبه‌ر بینای حه‌راسه‌تی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسرنێلی ناڕازی ئه‌و شیركه‌ته، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست “كه‌م كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان”یان ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها له ههاواڵێكی دیكه‌دا به‌ڕێوبه‌رانی پترۆشیمی خۆراسانی سه‌ر به شیركه‌تی “تاپیكۆ”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به شێوه‌ی گشتی ده‌ستیان له كار كێشاوه و ده‌ڵێن: ئیزافه‌كاری و ڕۆژانی پشوودانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه و ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر له خوارۆیهوه و چی تر ناتوانن پێداویستییه‌كانی ژیانی پێ دابین كه‌ن.
