شه‌وی شه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، تیرۆریستانی داعش لە نزیکی بەندئاوی “باوەشاسوار” لە ناوچه‌ی “کفری هێڕشیان” کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی به‌ختكرد و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به وته‌ی سهرچوهكانی هه‌واڵ لە “گەرمیان”، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیک بەنداوی “باوە شاسوار” لە گوندی “گۆبان” و هەرچەند هێزەکانی پێشمەرگە وەڵامیانداونەتەوە، بەڵام به‌داخه‌وه قوربانی لێکەوتووەتەوە و لەو هێرشەدا، پێشمەرگەیەک گیانی لە دەستداوە و سێ پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون. شایانی باسه كه جمووجۆڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش له عێراق زیادی كردووه و له ڕۆژانی ڕابردوودا له هێرشێكی دیكه‌ی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ١٠ پێشمه‌رگه گیانیان به‌ختكرد و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
