ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له سه‌ر ڕێگای كه‌ركووك- سه‌لاحه‌دین ١٠ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كان گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی زانیارییه‌كان، گیانبه‌خت كردووانی ئه‌و ڕووداوه ئه‌ندامی دوو خێزان بوون و به هۆی سه‌ختی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ست به جێ گیانیان له ده‌ست داوه. جێی ئاماژه‌یه نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی یاساكانی هاتووچۆ سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی قۆربانیانی ڕووداوی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستانه.
