ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، کۆچبەرێکی خەڵکی زاخۆ به ناوی “ئەڤین عیرفان”، کە دایکی پێنج منداڵە، لە نەخۆشخانەیەکی له‌هستان، گیانی لەدەستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئەڤین”، دووگیان بووە و به هۆی سەرمای زۆره‌وه گورچیلەکانی له‌كار كه‌وتبوو و به‌دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لەڕێگای نەشتەرگەرییەوە منداڵەکەی بە مردوویی لەدایکبوو. وێڕای وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام نەتواندرا ژیانی ئه‌و هاووڵاتییه ڕزگار بکرێت و گیانی لەدەستدا. به‌م جۆره ڕێژه‌ی كۆچبه‌رانی گیانبه‌خت كردوو له سنووره‌كانی نێوان بیلاڕووس و له‌هستان گه‌یشتووه‌ته ١٥ كه‌س.
