کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی شاری بۆكان له‌ لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه‌

کاتژمێر ١٠ی شەوی چوارشەممە ١٠ی مانگی سەرماوەز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ ناوی “چینی شەریفی” و دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیدارەی ئیتلاعات کە کەسێک بە ناوی “ئەحمەدی” بەرپرسیان بووە ماڵی ئەو چالاکە مەدەنیەیان پشکنیوە و هاوکات دەستیان بە سەر مۆبایلی ناوبراودا گرتووه‌ و له‌ كۆتاییدا کوڕە تەمەن ١٠ ساڵه‌كه‌ی “چینی شه‌ریفی”یان له‌گه‌ڵ خۆ بردووه‌. سەرەڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ٤٨ کاژێر لە دەستبەسەر کرانی ئەم چالاکە مەدەنیە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە. شایانی باسه‌ پێشتر له‌ ڕێکەوتی ٢٠ی مانگی خەزەڵوەر،” عومەر شەریفی بۆکانی” باوکی “چینی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران دەستبەسەر و پاش یەک ڕۆژ ئازاد کرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ئیدامه‌ی مانگرتنی خوێندكاران له‌ ئه‌مریكا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان

-

گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌رێكی ئێرانی له‌ توركیا

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ چالاكی خوێندكاری و مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی پێستی له‌ نێو به‌ندكراوانی زیندانی كه‌ره‌ج

-

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ڕوودبار

-