له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، تهرمی پهنابهرێكی خهڵكی شاری سهردهشت به ناوی “سیروان عەلیپوور” تەمەن ٢٣ ساڵ کە له ڕووداوی نوقمبوونی بەلەمی پەناخوازان لە کەناڵی “مانش” لەنێوان وڵاتانی فەڕانسا و بریتانیا خنکابوو له لایهن پۆلیسهوه دوزرایهوه.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی مانگی سەرماوەزی ئهمساڵ، بەلەمێکی هەڵگری ٣٣ پەناخواز لە کەناڵی “مانش” نوقمبوو کە تەنیا دوو کەسیان ڕزگاریان بوو و ٣١ کەسیان خنکان. بە پێی ئاماری ڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤ، لە سەرەتای ساڵی ٢0٢١وه تا ئێستا، لانیکەم ٨ پەناخوازی کوردی خەڵکی کرماشان، سەلاسی باوەجانی، مەریوان (٣ کەس) و سەردەشت (٣ کەس) لە کاتی چوون بۆ ئەورووپا گیانیان لەدەست داوە کە دوو کەسیان ژن بوون.
