کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی كوردستان هاوكات له‌ گه‌ڵ شاره‌كانی ئێران

کردستان

هاوكات له‌ گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی ئێران له‌ به‌شێك له‌ شاره‌كانی كوردستانیش هه‌وه‌ك سنه‌، سه‌قز و مه‌ریوان، مۆعه‌لیمان به‌نیسبه‌ت ئاستی كه‌می حقووقه‌كانیان و داواكاریه‌كانی دیكه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ برد.

مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشینكراو خوازیاری جێبه‌جێ بوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی وه‌رگرتنی حقووق، به‌ ڕێژه‌ی ٨٠ له‌ سه‌د بۆ مۆعه‌لیمانی له‌ سه‌ر كار و هاوسانكردنی حقووقی خانه‌نشین كراوان بوون له‌ به‌رانبه‌ر به‌ پاره‌كردنی مه‌دره‌سه‌كان دروشمیان وته‌وه‌.  شایانی باسه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیارنامه‌ی كۆتایی مۆعه‌لیمانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێ كردنی داواكاریه‌كانیان خوێندراوه‌ته‌وه‌.