كارمه‌ندانی شێركه‌تی پێترۆشیمی “ته‌ختی جه‌مشیدی” به‌نده‌ری ماهشه‌هر، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی كاری و ژیانیان، نه‌چوونه سه‌ر كاره‌كانیان و له به‌رده‌م ئه‌و شێركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی ناڕازی به نیسبه‌ت جیاوازیه‌كی زۆر و هاوسانكردنی حقووق و پاداشته‌كانیان له گه‌ڵ شێركه‌ته‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیووه، جێگای ئاماژه‌ی له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له به‌رانبه‌ر ده‌رگای سه‌ره‌كی شێركه‌تی پێترۆشیمی ته‌ختی جه‌مشید به‌ڕێوه چوو ، كارمه‌ندانی ناڕازی به به‌رزكردنه‌وه‌ی تراكت و كاغه‌زی ده‌ستنووس خوازیاری به‌دواداچوونی به‌رپرسانی و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان بوون.
