ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز ئاگرێكی گه‌وره و بێ وێنه‌ی ١٩ هه‌كتار له قامیشه‌كانی ده‌ریاچه‌ی زرێباری مه‌ریوانی گرته‌وه و چالاكوانانی ژینگه‌پارێزی مه‌ریوانیش زیاتر له ١٢ كاژێر به‌رده‌وام له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه‌دا بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له كاژیر ١ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاگر به‌ربووه‌ته ١٩ هه‌كتار له قامیشه‌كانی درهیاچهی زرێبار و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵێكی زۆر له‌لایه‌ن چالاكوانانی ژینگه‌پارێز و تیمه‌كانی ئاگر كوژێنه‌وه به‌ڵام هه‌تا دره‌نگانی شه‌و ئاگره‌كه كونترۆڵ نه‌كرا و به‌رده‌وام بوو، شایانی باسه به‌شێك له هاوڵاتیانی شاری مه‌ریوان سووتاندنی قامیشه‌كانی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه به ئه‌نقه‌ست و به‌مه‌به‌ستی تێكدانی ژێنگه‌ی شاری مه‌ریوان ده‌زانن.