كرێكارانی شاره‌داری قوروه ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داواكاریه‌كانیان بوون.
به‌پێی قسه‌ی یه‌كێك له كرێكارانی شاره‌داری قوروه، لانیكه‌م ٥ مانگه كه سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و پهیمانكارهكهش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆی له وڵامدانه‌وه به كرێكارانی ناڕازی دوور ده‌گرێت و گوێ له داخوازیه‌كانیان ناگرێت. هه‌روه‌ها شایانی باسه له دوای دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی پێنج مانگی ئه‌و كرێكارانه، شاره‌داری قوروه پێیانی ڕایگه‌یاندووه له‌مه به‌دوا خۆی حه‌قده‌ستی ئه‌و كرێكارانه په‌رداخت ده‌كات كه‌چی له دوای ٨٠ ڕۆژ ته‌نیا توانیویه‌تی حه‌قده‌ستی ٣٠ ڕۆژیان پێ بدات.
