به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو، خوێندکارێکی دانیشتووی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی ئیتلاعتی ورمێ كراوه.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ١٦ی خەرمانان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ لە شاری نەغەدە، هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی “عەبدوڵڵا پەریخانی” و ناوبراویان دەستبەسەر كرد. شایانی باسه، ناوبراو خەڵکی شاری شنۆیە و دانیشتووی شاری نەغەدەیە. پێویسته ئاماژه بكرێت كه سهرهڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی دوای تێپەربوونی ٥ رۆژ بهسهر دەستبەسەرکرانی، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست نییە.