هه‌زاران كه‌س له شاروه‌ندانی ئۆردۆنی ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به واژۆ كردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی “ئیسرائیل” له‌گه‌ڵ “ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی” له ژێر ناوی “ئاو له به‌رانبه‌ر وزه”، خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌ی ناسراو به “په‌یمانی ئیبراهیم” بوون و دژایه‌تی خۆیان له ئاست ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوووڵاته ده‌ربڕی. ئیسڕائیل و ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ئه‌م مانگه به به‌شداری “جان كه‌ری” نوێنه‌ری ئا‌مریكا له بواری ژینگه، ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژۆ كرد. به پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه بڕیاره شیركه‌تێكی ئه‌ماراتی ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی به‌رق له ڕێگه‌ی خۆره‌وه له ئۆردۆن دابمه‌زرێنێت و بڕێ ٦٠٠ مێگاوات به‌رق بۆ ئیسرائیل هه‌نارده كات.لە بەرانبەریشدا بڕیارە ئیسرائیل ئاوی شیرین بۆ ئوردۆن دابین بکات.