به‌ندكراوێك له زیندانی برووجێرد كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، له سێداره درا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “تۆره‌نج فه‌یزی” كه له ٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به تۆمه‌تی “كوشتن” له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌سه‌ر بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕۆژی چوارشه‌ممه له زیندانی ناوه‌ندی برووجێرد له سێداره درا. شایانی باسه، ٧٢ له‌سه‌دی ئه‌و ئێعدامانه‌ی كه له ئێران ئه‌نجام ده‌درێن، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت یاخود ناوه‌ندی قه‌زاییه‌وه ڕاناگه‌یه‌ندرێت و به شاراوه‌یی ئه‌نجام ده‌درێن.