کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و قوربانی بوونی ٨ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ

گیان له‌ده‌ستدان و قوربانی بوونی ٨ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ 2

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌هۆی دوو ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ڕێگای شاره‌كانی قوروه‌  و شاباد له‌ ئۆستانەکانی کوردستان و كرماشان شه‌ش كه‌س بریندار بوون و دوو هاوڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستدا.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ڕێوبه‌ری به‌شی فریاكه‌وتنی شاری قوروه‌ ڕایگه‌یاند به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ ڕێگای گوندی “گه‌نجی” سه‌ر به‌و شاره‌ شه‌ش كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوونه‌ و به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانیه‌كانی شاری سنه‌ كراون. هه‌روه‌ها له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا له‌ ڕێگای شاباد _ كرماشان به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی بارهه‌ڵگرێك شۆفیره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و هاوڵاتیه‌كی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ كه‌ پاش گه‌یاندنی بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانیه‌كانی ئه‌و شاره‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌وه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ مردن له‌ ڕووداوی هاتووچۆ به‌ سێهه‌مین هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی هاوڵاتیان له‌ ئێران ئه‌ژمار ده‌كرێت.