ڕۆژی دووشەممە ١ی مانگی خەزەڵوەر، پەناخوازێک بە ناوی “بەختیار موسازادە” تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی لە سنووری بیلاڕووس و لێهستان بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌هۆی چالاكی سیاسی و زه‌خت و گوشاری ڕژیم ساڵانێكی زۆره له كه‌مپی باریكه‌ی شاری سلێمانی نیشته‌جێ بوون. جێگای ئاماژه‌یه له‌ماوی ئه‌مساڵدا لانیکەم ٧ پەناخوازی کوردی خەڵکی کرماشان، سەلاسی باوەجانی، مەریوان و سەردەشت لە کاتی چوون بۆ ئەورووپا گیانیان لەدەست داوە کە دوو کەسیان ژن بوون.