خۆپیشانده‌ران له به‌رانبه‌ر كه‌مته‌رخه‌می له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی ئه‌و ئۆستانه ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شه‌قامه‌كانی شه‌هری كورد و ناوه‌ندی ئه‌و ئۆستانه خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه خه‌ڵكێكی زۆر له به‌رانبه‌ر بینای ئۆستانداری چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم له دژی پڕۆژه‌ی ناسراو به “به‌هه‌شتی ئاباد” خوازیاری ڕاگرتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه بوون. ئه‌و پڕۆژه‌یه كه له ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی له لایه‌ن مه‌جلیسی ڕژیمه‌وه په‌سه‌ند كراوه له ساڵێكدا یه‌ك میلیارد و ١٠٠ میلیۆن مه‌تری سێ جا ئاوی ئه‌و ئۆستانه ده‌گوازرێته‌وه بۆ شاره‌كانی ئیسفه‌هان، یه‌زد و كرمان.