ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لانیكه‌م ١٠٠ كرێكاری شاغڵ له به‌شی ده‌رهێنانی مه‌عده‌نی زێڕی “ئاق ده‌ڕڕه”، به بیانووی فه‌سڵی بوونی گرێبه‌سته‌كانیان له سه‌ركار ده‌ركران.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، هه‌ر ساڵ و له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار كار و چالاكییه‌كانیان له‌و مه‌عده‌نه ده‌ست پێده‌كه‌ن و تا سه‌ره‌تای وه‌رزی زستان به‌رده‌وام ئه‌بن له كار كردن. كرێكاران ده‌ڵێن: زۆربه‌ی كرێكارانی فه‌سڵی پێشینه‌ی ١٥ ساڵ كاریان هه‌یه به‌ڵام خاوه‌نكار به بیانووی ئه‌وه‌یكه كرێكارانی فه‌سڵی ناتوانن له كاتی سه‌رما كار بكه‌ن له كار بێكاری كردوون.