له ڕووداوێكی هاتووچۆی ڕێگای بۆكان- سه‌قز له ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵور دا، به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل منداڵێكی ٤ ساڵان گیانی له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له نزیك گوندی “ئه‌حمه‌د ئاوا” ڕوویداوه و به هۆیه‌وه منداڵێكی ٤ ساڵه گیانی له ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.