کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌ دانانی وه‌سیقه‌

ئازادی دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی مه‌هاباد به‌ دانانی وه‌سیقه‌ 2

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “فاروق سلێمانپوور” و “مەسعوود سلێمانپوور”، خەڵکی گوندی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاری مەهاباد، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کراون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ ڕۆژی شەممە ١٧ی مانگی ڕەزبەری ئه‌مساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانه‌ ئەمنییەکانی شاری ورمێ  ڕاگواێزرابوون.