به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ١١ هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “عه‌لی چۆمانی”، “سه‌عید قادری” و “كوردوو حسێن پوور” خه‌ڵكی شاری بانه و “محه‌ممه‌د مه‌هجوور”، “ئه‌یووب مینایی”، “سامان خۆسره‌وه‌ی” و “جه‌ماڵ عه‌زیزی” خه‌ڵكی گوندی “پیرعۆ‌مران”ی سه‌ر به شاری سه‌قز، هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌مد ئه‌حمه‌دی”، “فه‌رید دره‌خشانی”، “كه‌یوان مینوویی”، “ئیدریس به‌هرامیان” و “عه‌بدۆلڕه‌حمان ئه‌فشار” خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به پێی زانیارییه‌كان، “محه‌ممه‌د مه‌هجوور” ئامۆزای “عه‌بدۆڵڵا مه‌هجوور” زیندانی پێشووی سیاسیه كه دوێنی و هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییان له بانه و سه‌قز له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. شایانی باسه كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاره‌كانی بانه وسه‌قز لانیكه‌م ٢٠ كه‌سیان به هۆكاری نادیار و به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستا نییه.