له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی شاغڵ و خانه‌نشینكراو له شاره جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌وانه: “سه‌قز”، “سنه”، “مه‌ریوان”، “دیوانده‌ره”، “كرماشان” و “ئیلام”، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان خوازیاری وه‌لانانی هه‌ڵاواردن و چاكسازی له بواره‌كانی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌ت بوون.
فه‌رهه‌نگیان و مۆعه‌لیمانی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش هاوكات له‌گه‌ڵ بانگهێشتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سینفی مۆعه‌لیمانی سه‌رانسه‌ری ئێران، له به‌رانبه‌ر ئامووزش و په‌روه‌رشی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه. به‌شداربووان خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی مۆعه‌لیمان، به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌یی بۆ خانه‌نشینكراوان و وه‌دیهاتنی ته‌واوی داواكارییه‌كانیان بوون. شایانی باسه كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، به دوای بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سینفی مۆعه‌لیمانی سه‌رانسه‌ری ئێران، چه‌ند ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی مۆعه‌لیمانی كوردستان به ناوه‌كانی “سدیق سادقی”، “په‌یمان نه‌ودینیان”، “به‌هادین مه‌له‌كی”، “جه‌بار پاكزاد” و خاتوو “زه‌ند كریمی” له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری سنه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێكرا. بە پێی دواین هەواڵەکان لە کۆبوونەوەی سەرانسەی رۆژی رابردوودا، موعه‌لیمان لە ٢٧ی ئوستان و زیاتر لە ٦٨ شار نارەزایەتییان به‌ڕێوه‌بردووه.