ڕۆژانی ١٧ و ٢١ی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٩٧ی هه‌تاوی له‌و ڕۆژانه‌ن كه له مێژووی خه‌باتی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستان له دژی كۆماری ئیسلامی، له‌بیر ناچنه‌وه. ئه‌م ڕۆژانه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی جه‌نایه‌ت و دڕنده‌یی كۆماری ئیسلامی له لایه‌كه‌وه و ئیراده و خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان، له لایه‌كی دیكه بوو.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی، سێ لاوی خه‌باتكار له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج كه به پێی په‌روه‌نده‌ی درووست كراوی ده‌زگای ئیتلاعاتی ڕژیم، حوكمی ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی و گوشاری به‌رینی خه‌ڵك له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ته‌نیا به مه‌به‌ستی چاوترسێنكردنی خه‌ڵكی كوردستان ئێعدام كران. چه‌ند كاتژمێر دواتر، له حاڵێكدا كه هێشتا هه‌واڵی ئه‌م ئێعدامانه به ڕه‌سمی ڕانه‌گه‌یه‌ندرابوو، مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان به مووشه‌كی دوورهاوێژ، له قووڵایی خاكی كوردستانی عێڕاقدا له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه كرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری، كادر و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م حیزبه گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌م كرده‌وه جهنایهتكارانهیهی كۆماری ئیسلامی، شه‌پۆلی ڕق و تووڕه‌یی خه‌ڵكی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان وه‌ڕێخست. كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه سیاسیه چالاكه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، سه‌ره‌ڕای بۆچوونی سیاسیی جیاواز، له هه‌وڵێكی هاوئاهه‌نگدا خه‌ڵكی كوردستانیان بانگهێشتی مانگرتنێكی گشتی له ناڕه‌زایه‌تی به‌م جه‌نایه‌ته‌ی ڕژیم كرد. له وڵام به‌و بانگهێشتنهدا خه‌ڵكی كوردستان جارێكی دیكه به خه‌ڵكی ئێران و هه‌موو جیهانیان نیشان دا كه كۆماری ئیسلامی له كوردستان هێزێكی بێگانه و نامۆیه، ڕژیمێكی داگیركه‌ره كه ته‌نیا به زۆری سه‌رنێزه و سه‌ركوت درێژه به ته‌مه‌نی نهنگینی ده‌سه‌ڵاتی ده‌دات.
له‌م ڕۆژه‌دا مانگرتنێكی گشتیی لێبڕاوانه و شكۆدار به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ر له شاری ورمێوه تا كرماشان، دووكان و بازاڕه‌كان داخران، كرێكارانی كارگه و كارخانه‌كان ده‌ستیان له كار كێشاوه، ناونووسی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕاگیرا و سیسته‌می هاتووچۆی شاری له كار كه‌وت. له ڕاستیدا، مانگرتنی گشتیی ڕۆژی ٢١ی خه‌رمانان شكستی به ئامانجه‌كانی كۆماری ئیسلامی له كرده‌وه‌ی جهنایهتكارانهی ١٧ی خه‌رمانان، هێنا. خه‌ڵكی كوردستان نیشانیان دا كه نه ته‌نیا له هێزی سه‌ركوتی ڕژیم نه‌ترساون به‌لكوو به‌هێزتر له جاران به‌ره‌نگاری ده‌بنه‌وه. خه‌ڵكی كوردستان له قۆناخی جۆراوجۆردا توانا و هێزی یه‌كگرتووی خۆیان به ڕژیمی ئیسلامی نیشان داوه. له وڵامی “نا”یه‌كی لێبڕاوانه بۆ ڕێفراندۆمی دامه‌زراندنی كۆماری ئیسلامی تا كۆچی مێژوویی خه‌ڵكی مه‌ریوان و ڕێپێوانی خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه له پشتیوانیاندا، هه‌تا مانگرتنی شكۆداری ١٦ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٨٤ و ٢٣ی گوڵانی ١٣٨٩، به‌شێك له موقاومه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بوون كه له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ملهوڕی و زۆره‌ملیی ڕژیم نواندوویانه. مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ڕۆژی ٢١ی خه‌رمانان كه وێڕای ڕێكه‌وتنی خێرای هه‌موو حیزبه سیاسیه چالاكه‌كانی كوردستان و به تایبه‌ت به هه‌وڵی هه‌ڵسووڕاوانی حیزب و ڕێكخراوه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان، بانگه‌شه‌ی بۆ كرا، به‌ربڵاوتر له جاران هه‌موو شاره‌كانی كوردستان و ئه‌م جاره‌یان شاره‌كانی ئۆستانی كرماشانیشی گرته‌وه.v ڕژیمی ئیسلامی به ئه‌نجامی جه‌نایه‌تی ١٧ی خه‌رمانان نه ته‌نیا نه‌یتوانی كه‌ش و هه‌وای ترس و توقاندن به‌سه‌ر ئێران و كوردستاندا زاڵ بكات به‌ڵكوو ئه‌م كرده‌وه‌یه زۆر پڕ هه‌زینه بۆی ته‌واو بوو و شه‌پۆلێكی به‌رینتری له تووڕه‌یی و نه‌فره‌تی خه‌ڵك له دژی كۆماری ئیسلامی به‌دواوه‌بوو. ئه‌م مانگرتنه بۆ جارێكی دیكه ئاژاوه‌گێڕی و ته‌بلیغاتی حكوومه‌تی ئیسلامی و به‌كرێگیراوانی له كوردستان كه گۆیا “گرووپه سیاسیه‌كان پێگه‌یه‌كیان له ناو خه‌ڵكی كوردستاندا نییه” پووچه‌ڵكرده‌وه و جه‌نایه‌ت و زاتی دژه مرۆیی كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌مووان خسته ڕوو و نیشانی دا كه خه‌ڵكی كوردستان هه‌روا كۆماری ئیسلامی به دوژمنی خۆیان ده‌زانن. له ڕاستیدا، ئه‌م مانگرتنه وره‌ی خه‌باتكارانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ئێرانی به‌رز كرده‌وه و هاوسه‌نگیه‌كی باشتری هێزی بۆ بزووتنه‌وه‌ی شوڕشگێڕانه خه‌ڵكی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك خوڵقاند. ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته نیشانی دا كه بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێڕانه‌ی كوردستان له قووڵایی كۆمه‌ڵگادا ڕیشه‌ی داكوتاوه و خاوه‌ن هێز و ڕێكخراو و ڕێبه‌ریه. ده‌ریخست كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌ژاری و ده‌ست كورتی به دڵێكی ئاواڵه و وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه، بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی‌دا، حازر به گه‌لێك فیداكارین. مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ٢١ی خه‌رمانان ده‌كرێ وه‌ك نموونه و ئه‌زموونێكی خه‌باتكارانه‌ی سه‌ركه‌وتوو له سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌كار بهێندرێت. بێ گومان له وه‌ها حهرهكهتێكدایه كه هێزی سه‌ركوتگه‌ری ڕژیم له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی به‌كۆمه‌ڵی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، داماو و بێ ده‌سه‌ڵاته.