نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری كورد “ئیسماعیل ئه‌یوبی” خه‌ڵكی كامیاران، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌ڵاڕێزان ماڵئاوایی له ژیان كرد.
“ئیسماعیل ئه‌یوبی” چه‌ندین كتێبی لێكۆڵینه‌وه و بابه‌تی له سه‌ر مێژووی كۆن، مێژووی زمان، ناسینی زمان و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نووسیوه. جێگای ئاماژه‌یه ناوبراو له ساڵی ١٣١٩ی هه‌تاوی له گوندی “قه‌ڵاگای” شاری كامیاران له‌دایك بوو و له ساڵی ١٣٥٤ی هه‌تاوی وه‌كوو خوێندكارێكی نموونه، لیسانسی “جامعه شناسی” له زانكۆی تاران وه‌رگرتبوو.