شاری کرماشان لە لایەن یونسکۆوە وەکوو سی و حەوتەمین شاری “داهێنه‌ری خواردن” بەربژێر کرا.
ڕۆژی ١٧ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، شاری کرماشان بوو بە سی و حەوتەمین شاری داهێنه‌رانی خۆراك له جیهان و هاوكات به دوازدەیەمین شاری داهێنه‌ری خۆراك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناسێندرا. شایانی باسه جگە لە سرووشت و که‌لتوور و شوێنی مێژوویی، خواردنی کوردەواری له شاره‌كانی كوردستان بوه‌ته خاڵێکی بەهێزە بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران به‌ڵام به‌هۆی بێ بایه‌خی به‌رپرسانی ڕژیم وه‌كوو پێویست له ڕووی گه‌شتیاریه‌وه شاره كوردستانیه‌كان گه‌شه‌ی نه‌كردووه.