ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، به‌هۆی هێرشی ئاسمانی درۆنه‌كانی توركیه بۆ سه‌ر شاری قامیشلوو سێ هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوردی ئه‌و شاره گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵانی ڕووداوه‌كه، درۆنه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیه ماشینێكیان له گه‌ڕه‌كی ” ئه‌لهه‌لالیه”ی شاری قامیشلوو كردووه‌ته ئامانج و سێ هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوردی ئه‌و شاره گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ناسنامه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه ئاشكرا نه‌كراوه. شایانی باسه ئه‌و هێرشانه له كاتێكدا ڕوو ئه‌دات كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوو هه‌تا ئێستا چه‌ندین هه‌واڵ له سه‌ر خواستی توركیه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه بڵاو بوه‌ته‌وه.