ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌ڵاڕێزان، له‌دوای ده‌ستپێكردنی خولی دووهه‌می مانگرتنی سه‌رانسه‌ری له دژی كودتا سه‌ربازیه‌كه‌ی سوودان، هێزه‌ئه‌منیه‌كانی ئه‌و وڵاته به بڵاوكردنه‌وه‌ی گازی فرمێسك ڕێژ هه‌وڵی به‌ڵاوه پێكردنی خۆپیشانده‌رانیان دا.
هه‌زاران مۆعه‌لیم له‌و ڕۆژه‌دا به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمی “نا بۆ حكوومه‌تی سه‌ربازی” له به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش كۆبوونه‌وه. هێزهئهمنیهكان به ته‌قاندنی گازی فرمێسك ڕێژ و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی مۆعه‌لیمانی به‌شدار بوو هه‌وڵی كۆتایی هێنان به خۆپیشاندانه‌كه‌یان دا. شایانی باسه هیچ زانیاریه‌ك له سه‌ر ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام یه‌كێتی مۆعه‌لیمانی سوودان ڕایانگه‌یاندووه ژماره‌یه‌كی زۆر مۆعه‌لیم ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.