بانه تاقه شاری ئۆستانی سنه‌یه كه له ڕیزبه‌ندی ڕه‌نگه‌كانی كۆرۆنا ڕه‌نگی سووری هه‌یه و هه‌ریه‌كه له شاره‌كانی قوروه، بیجاڕ و سه‌وڵئاوا ڕه‌نگی زه‌رد و شاره‌كانی دیكه‌ی سنه له دۆخی نارنجی به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تووشبوون به وایرۆسی كۆرۆنا له سه‌ره‌تای مانگی گه‌ڵاڕێزان، هه‌تا دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی ٥٢ قوربانی له شاره‌كانی سنه هه‌بووه و به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی دۆخی كۆرۆنا، ئه‌و ڕێژه قوربانیه له ماوه‌ی ١٥ ڕۆژدا گه‌وره‌ترین ئاماژه‌یه بۆ دۆخی ناله‌باری ئه‌و شارانه. شایانی باسه به‌هۆی هاورده نه‌كردنی واكسێنی كۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ڵك متمانه‌یان به كوتانی واكسێنی به‌رهه‌م هاتووی ئێران نییه.