رۆژی سێشەممە ١١ی مانگی گەڵاڕێزان، هاووڵاتییەکی کورد بهناوی “یونس یاهوو” خەڵکی ئاوایی “کۆسە کەرێز” سەر بە ناوچەی مەهاباد بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئهو شاره ئازاد کراوە.
ناوبراو رۆژی دووشەممە ٥ی مانگی رەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە زیندانهكانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕەوانە کرابوو. دواتر بۆ لێپرسینەوەی زیاتر ڕاگوێزی بەندیخانەی مهاباد كرا. بە پێی ڕاپۆرتهكان، رۆژی سێشەممە ناوبراو بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ی میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.