کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی بەندکراوێک به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ زیندانی سنه‌

گیانله‌ده‌ستدانی بەندکراوێک به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ له‌ زیندانی سنه‌

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١١ی مانگی خەزەڵوەر، بەندکراوێکی تۆمەتبار بە کوشتنی ئەنقەست، بە ناوی “خۆسره‌و جەماڵی فەر” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی سنە  لە بەندی تاکەکەسی بەشی قەرەنتینەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە  بە هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌ئه‌منیه‌كانی ڕژیم گیانی لەدەست داوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تەرمی ناوبراو کاتژمێر ٩ی هه‌مان ڕۆژ لەلایەن کادری ئەمنیی زیندانی سنە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحید و هه‌وڵیان داوه‌ هۆكاری كوشتنی “خۆسره‌و” به‌لاڕێدا ببه‌ن و ڕایانگەیاندووە ناوبراو به‌هۆی خواردنی ده‌رمانی پزشكی هەوڵی خۆکوشتنی داوە. شایانی باسه‌ هێزە ئەمنییەکان تەنانەت ئیزنیان نەداوە کە هیچ یەک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئه‌و زیندانیه‌‌ تەرمی كوڕه‌كه‌یان ببینێت و لە کەشێکی تەواو ئەمنیدا کاتژمێر ١٠ی بەیانی تەرمەکەیان ناشتووە.