ڕۆژی دوشەممە 10ی مانگی خەزەڵوەری، هاوڵاتیهك بە ناوی “نەوید کۆنەپۆشی” تەمەن ٣٠ ساڵ،
خەڵکی گوندی “رەشەدێی” شاری مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یهكشهممه هێزە ئەمنییەکان هەوڵیانداوە “نەوید کۆنەپۆشی” چالاکوانی ژینگەپارێزی شاری مەریوان له ماڵهكهی دەستبەسەربکەن، بەڵام ناوبراو ئەو کاتە لە ماڵ نەبووە و دەسبەسەر نەکراوە ههر بهو هۆكارهوه هێزەئەمنییەکانی ڕژیم برایەکی ئەو ژینگەپارێزەیان دەستبەسەر کردوە و رایانگەیاندووە، تاوەکو “نەوید” خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان نەکات، براکەى ئازاد ناکەن ههر بهو هۆكارهوه دواتر “نهوید” خۆی ڕادهستی هێزهئهمنییهكانی ڕژیم دهكات. جێگای ئاماژهیه “نەوید کۆنەپۆشی”، ئەندامێکی چالاکی ئەنجوومەنی سەوزی چیایە و چەندین ساڵە خۆبەخشانە بەشداریی لە کوژاندنەوەى سەدان ئاگری دارستانەکانی مەریوان و دەورووبەریدا کردووە.