به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕایانگه‌یاندووه كه زیاتر له ٢٢ كه‌س به‌تایبه‌تی چه‌ند منداڵ به‌هۆی هێرشی مووشه‌كی حووسیه‌كانی یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر مزگه‌وتێكی شاری مه‌ئرب گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بێجگه له هێرشی ڕۆژی ڕابردوو،حووسیه‌كان له هێرشێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌دا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو ١٣ كه‌سی دیكه كه له‌نێوانیاندا منداڵێك بوونی هه‌یه ده‌كه‌نه ئامانجی مووشه‌كه‌كانیان. شه‌ڕ له مه‌ئرب له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی پار ده‌ستی پێكردووه و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو چه‌ندین شه‌ڕی قورس له‌و ناوچه‌یه ڕوویداوه. شایانی باسه به‌هۆی شه‌ڕ له ولاتی یه‌مه‌ن هه‌تا ئێستا زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و به میلیۆنان كه‌س به‌تایبه‌تی منداڵانی ئه‌و وڵاته به‌هۆی كه‌می خۆراك و نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست مه‌ترسی گیانله‌ده‌ستدانیان هه‌یه.