بریندار بوونی هاووڵاتییه‌ك به تەقینەوەی مین لە سەردەشت
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “سپیدار”ی شاری سه‌رده‌شت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌ی “زەله”، بە سەختی بریندار بووه.
به پێی زانیاریه‌كان ناوی ئەو هاووڵاتییە “زانیار” ڕاگەیێندراوە و بۆ چارەسەری پزێشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری ورمێ کراوە. کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە ناوچە سنوورییەکان بە بیانووی هەبوونی هێزی حیزبە کوردییەکان مینڕێژ دەکات و ساڵانه به ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی ئه‌بنه قۆربانی ئه‌و سیاسه‌ته گڵاوه و كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.