کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

ڕاگەیاندنی کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆمەڵە لە ناوەوەی وڵات (تکش)

IMG 20211030 174559 054

لەم دواییانەدا ڕاگەیاندنێک بە ناو “کۆمیتەی ڕێکخستنی شارەکانی کوردوستان” لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە. ئێمە ئەم کارە بە هەنگاوێکی دیکە بۆ دور کەوتنەوە لە کۆمەڵە و بردنە پێشی پڕۆژەی جیابونەوە لە لایەن ڕێکخەرانیەوە دەزانین. بەم جۆرە ڕادەگەینین کە پێوەندی گرتن لەگەڵ چالاکان و ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە لە شارەکان کوردستان هەر لە سەر ڕەواڵی هەتا ئێستا و لە ڕێگا و شوێن و کاناڵی ناسراو و جێگە بڕوای خۆیەوە دەڕواتە بەرەو و ناونیشان و ژمارە تەلیفونگەلی ناو ئەم ڕاگەیاندنە چەواشەکارانە بە هیچ شێوەیێک ئێعتباریان نییە.

لێرەدا بۆ جارێکی دیکە ژمارە تەلیفون و ئیمەیل ئادرس  کۆمیتەی ڕێکخستنی شارەکان کوردوستان بە ڕای گشتی خەڵک، بە تایبەت چالاکان و هۆگرانی کۆمەڵە لە ناوخۆی وڵات ڕادەگەینین.

کۆمیتەی ڕێکخستنی کۆمەڵە لە ناوەوەی وڵات (تکش)

 29ی ئۆکتۆبری 2021