لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ به ناوی “سەردار کەرامەت” کە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان،”سەردار کەرامەت” ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی ههتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێكی کوردستانی ئێران دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. شایانی باسه ناوبراو خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاری کشتوکاڵە و لەو ماوەی کە دەستبەسەر بووە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوەپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.