به پێی ڕاپۆرتهكان، له ماوهی چهند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “سابیر کەمانی و کامران کەمانی”، خەڵکی گوندی “ئەنبێ” سهر به ناوچەی تەرگەوەڕ، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم”، لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ، بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کران.
دادگایی کردنی ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٢ی مانگی خەرمانان بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر بەڕێوەچووه و هەر کامیان بە ٥ ساڵ زیندان، مەحکووم کراون. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی شەممە ١٦ی مانگی خەرمانان، ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ “بەڕێوەبەرایهتی تاوانەکانی” زیندانی ورمێ بانگهێشت و حوکمەکەیانیان پێ ڕاگەیاندراوه. جێگهی وهبیر هێنانهوهیه، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی پووشپەڕی ئهمساڵ، هێزەکانی سپا هێرشیان کردە سەر گوندی “ئەنبێ” و ئهم دوو كهسهیان دەستبەسەر و پاش تەواوبوونی قۆناغهكانی لێپرسینەوە لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ گوازتبووهوه.