كرێكارانی په‌یمانی به‌شه‌كانی خزمه‌تگۆزاری، فه‌زای سه‌وز، دامه‌زراوه‌كان و هاتووچۆی نه‌وت و گازی پارسی جنووبی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین جاری به‌رده‌وام له‌ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كوبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و سایته خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی بیمه‌ی ته‌كمیلی، گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌یی، هاوسه‌نگ كردنی حه‌قده‌ست و په‌رداختی مه‌زایاكانی تایبه‌ت به كارمه‌ندانی به‌شی ئیداری بوون.