كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی خزمه‌تگۆزاری و فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری زه‌نجان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌داریه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌درای زه‌نجان ماوه‌ی یه‌ك ساڵه كه به هیوای به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیانن. ساڵی پار به دوای ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، شاره‌داری به‌ڵێنی دا له كه‌مترین كاتدا ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه بۆ كرێكارانی شاره‌داری جێبه‌جێ بكات. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه به پێی نامه‌ی وه‌زاره‌تی كار شاره‌داری ئه‌ركدار كراوه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و به پێی ئه‌و بڕیاره به‌رپرسیاره له په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان.