کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت وگازی گه‌چساران

تجمع کارگران شرکت نفت و گاز گچساران 2

كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت و گازی گه‌چساران، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌دینه‌هاتنی داواكارییه‌كانیان له‌ به‌رانبه‌ر ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی نه‌وت وگازی گه‌چساران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست به‌ڕێوه‌نه‌بردنی ماده‌ی ١٠ی یاسای وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌ربڕی و خوازیاری چاكسازی له‌و یاسایه‌ و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و وه‌لانانی باجی قورسی پله‌كانی بوون. شایانی باسه‌ كه‌ سه‌ره‌كی ترین داواكارییه‌كانی ئه‌و كرێكارانه‌ بریتین له‌ : “په‌رداختی سه‌ر‌ وه‌ختی حه‌قده‌ست”، “هاوسه‌نگ كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا” و “ڕێگه‌ نه‌دان به‌ ده‌ركردنی كرێكاران”.