له ماویه ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار به‌و ناوه‌كانی “لۆقمان قادری” و “هێمن ئه‌رزه‌ن” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌و هاووڵاتییه‌یان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كردووه. شایانی باسه كه وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانیان له‌به‌رده‌ستا نییه.