كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی ناوچه‌ی ئازادی “ئه‌ره‌س”، ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی پیشه‌ییان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان به پێی هێڵی هه‌ژاری و گوڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر له خوارۆیه و به هۆی هه‌ڵاوسان و گرانی ناتوانن پێداویستییه‌كانی ژیانیان دابین كه‌ن.