كرێكارانی په‌یمانی پڕۆژه‌ی ئۆتووبانی مه‌نجیل بۆ ڕه‌شت، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، تائێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و ئۆستانی هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه. كرێكارانی به‌شدار بوو ده‌ڵێن: وێڕای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ له ده‌ستپێكی ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، ته‌نیا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و گۆڵانیان وه‌رگرتووه.